۱)ده‌ریای ده‌روون، فیلمێکی زۆر ساده‌و ساکاره. ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی هه‌وڵ نادات خۆی وه‌ک رۆ شنبیرێکی مڕۆڤ دۆست پێناسه‌بکات یا بیهه‌وێت ساویلکانه هه‌ڵس و که‌وت بکات. ڕا و سه‌رنجی خۆی له سه‌ر بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیار ده‌رده‌بڕێت.ته‌نانه‌ت هه‌وڵیش نادات بینهرقایل بکات.گه‌رچی فکرەێەکی تایبه‌تمه‌ند به‌سه‌ر فیلمه‌که‌دا زاڵه. به‌ڵام دهرهێنهربه دانانی کاراکتێرێکی وه‌ک براکەی ڕاموون له فیلمه‌که‌دا که دژایه‌تی مردنی براکه‌ی ده‌کات. هه‌وڵ ئه‌دات یه‌ک لایه‌نه قه‌زاوه‌ت نه‌کات.هه‌ر چه‌ن له‌کۆتاییدا به له‌ونێک رەوتەکه به ئاقاریکدا ده‌روات که ئێمە حه‌ق بهڕاموون ئەدەین،به‌ڵام هاوکات ڕاو ڕێگه ی سه رنج بۆ بینه‌ره‌کان ئاواڵادهکاتهوه .
2)فەزاسازی له فیلمه‌که‌دا بێ هاوتایه . یه‌که‌م جار که‌ده‌نگی ڕاموون ده‌بیسین (که هێشتا وێنه و روخساریمان نه‌بینیوه).ده نگی ژنێک له گەڵمان ئەدوێت :ئارام بگره – وردەوردە خۆت شل بکە - ئیستا پەردەێک بێنە بەرچاوی خۆت - پەردەێکی سینەما کە وا لە بەرانبەر تۆ دەکرێتەوە – لە ڕووی پەردە کەدا ئەوشتەی وا خۆت پێت خۆشە وێنا بکە – لە سەر هەناسەدانت ورد بەرەوە –یارمەتی لەش ولارت ئەدات تا ئارام بگری هەست بە سڵامەتی بکەیت - پێویست ناکات شتێک بیگوڕی و لەخۆتی تێک بدەی - لێگەرێ با بێت و بڕوات - ئێستا تۆ وای لەوێ - سەرنجت بگوێزەرەوە بۆ وردەکاریەکان - ڕەنگەکان - بافت - ڕوناکی - پلەی سەرما وگەرما... ئەوهەستە هەڵبمژە - لێگەڕێ ئەم وێنەیە لە بەرچاوتا هەر وابمێنیتەوە - هەستکردن بە لەش ساخی یەکی بێ کۆتاییە-(هاوکات لەگەڵ دەنگی ژنەکە کامێرا له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ی خۆیەوە به‌بێ جوڵه‌یه و ئێمه له ورێی چوارچێوەی ئەپەنجەرەوە ، دارستانێک ده‌بینین که خه‌ریکه بارانی بەسەردا ده‌بارێت. هه‌رئه‌م ده‌لاقه‌یه بینه‌ر لەههست ونه‌ستی ده‌رونی ڕاموون نزیک ده‌کاته‌وه .له‌درێژه‌ی فیلمه‌که‌دا،ته‌نیا جارێکی‌تر وه‌ها به‌رجه‌وه‌نێک ده‌بینین ئه‌ویش کاتێک که (رۆزا) ده‌بینین.ئه‌م وێنه‌یه به‌م شێوەیە وبێ پێداگیری تێگه‌یشتنی بینه‌ربه ئاراستهیەکدا ده‌بات و که‌له ئه‌نجامدا رۆزا له‌هه‌ست وناخی ڕاموون تێگه یشتووه. ئێستا ئەوەلە به‌ر چاوی بگرە ئەگەر که له‌سه‌ر شێوازی فیلم و زنجیره‌دراما ئێرانیه‌کاندا، ڕاموون چه‌ن خوله‌کێک لەم باره‌یه‌وه که رۆزا یه‌که‌مین که‌س بووه که توانیویه‌تی لێیتێبگات و له‌ماوه‌ی ئه‌م ههموهساڵانهی کهتێپهریوه هیچ که‌س له‌هه‌ست و ئێحساسی هه‌ناوی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتوه .... قسەی بکردایە ، به‌دڵنیاییه وه بایه‌خ و برشتی ئه‌م وێنه‌یه له‌ئاستی خۆی دادهبەزی.سکانس گه‌لێکی وههالهم جوره له‌فیلمه‌که‌دا زۆر به‌ر چاودهکهوێت .سکانس گه‌لێک که بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ریای ده‌رون ببێته فلیمێکی سه‌رنجڕاکێش و تایبه‌تمه‌ند به‌بێ زیاده‌ره‌وی و درێژدادڕی،په‌یامه‌کانی ڕاگوێزێت وبیگهێنێت .
تێپه‌ر بوونی ئامبوڵانسه‌که لهڕێڕهوێکدا که هه ستی زیندوبونەوە وسەرهەڵدانەوە و ڕزگاری به‌ئێمه ده‌بەخشێت و پێکه‌نینه‌که‌ی ڕاموون له کاته‌دا که‌به‌ر جهوهنێک لهژییان و جم و جووڵی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌بینێت،تێکڕای ئەمە به‌ئه‌ندازه‌ی سکانسێکی چه‌ن خوله‌کی تاسیر له‌سه‌ر بینه‌ری خۆی داده نێت.
3)فیلمەکە بە پێچەوانەی ئەوەی لەوانەیە بەڕەواڵەت وادەرکەوێت ، بۆستایشی مردن نیە . بەڵکو مەسەلەیەکی گرینگتر، بەربڵاوتر، ئاڵۆزتر و قوڵترلە مانەی بە دەستەوەیە : نرخاندنی خۆشەویستی . یه کێک له ئامانجەکانی دەرهێنەرە کە دەیهەوێ تێمان بگەێنێت لەهەر بار‌و دۆخێک‌دا دە تواندرێ عاشق بین و بٶسەلماندنی ئەم مەسەلەیە ، بابەتێکی گرینگ و دەگمەن وئیستسنای خستوتە بەر لێکدانەوە ولێدووان: کەسێک کە زیاتر لە چارەکە سەدەیەک لەئیفلیجیێکی تەواودا ژیانی بردۆتە سەرو دەیهەوێ خۆی بکوژێ ، بەڵام هێشتا دەتوانێت خۆشەویستی بکات . کاتێک رۆزا بۆ یەکەمین جار ڕامون لەماڵەکەی خۆیدا دەبینێت ، بەشێوەێکی گەمژانە هەوڵ ئەدات کە تێگەێنێت تا لەکۆسپ وکێشەکان خۆی قوتارنەکا، بەڵام هەرئەوندە دەکەوێتە بەرهێرشی راموون،دەربازدە بێت تا وای لێ دێت لەکۆتاییدا مانای دەرباز بوون وخوقوتارکردن لەکۆسپ وکێشەکان لە راموون-ە وە فێر دەبێت.کەواتە لە دۆخێکی وەک بارودۆخی راموونیش دەتواندرێ ئاشق وکۆڵنەدەر بیت.
4)
هیچ کام لە کەسایەتی و کاراکتێری ناو فیلمە کە پشت گوی نەخراون . باوکی راموون تانیوەی راستی فیلمەکە لە کەسایەتیێکی ساردوسڕ دەچێت .تەنیا پیاوێکی پیری دەسە وسان دێتە بە چاوکە خاوێری تازە لاو گیری کردووە بەدەستییەوە .بەڵام لە نیوەی فیلمە کەدا رستەێک دینێتەسەر زمان کە مانا وبوونی لە فیلمەکەدا زەق دەکاتەوە: " شتیک لەمە ناخۆشتر وخرابتره تەنیا ئەوەیە کە مندالەکەت بمرێ ئەویش ، ئەوەی کە بتهەوێ بمرێت". ئەم ڕستەیە لە زمانی باوکی ڕاموونەوە دەبێتە هۆکارتا ئێمە بتوانین لە ڕوانگەوناخی باوکی راموونەوە باشتربڕوانینە ڕوداوەکە . بەهەمان شێوە براکەی راموون ، خاوێر،مانۆئیلا، جین و تەنانەت ئەو منداڵەی وا لەسکی دایە ،هەرهەمویان لێرەدا لەم روداوەدا روڵی تایبەتی خۆیان دەگێڕن وهیچ کامیان لە خوڕایی و بەبێ مانا نە خراونە تە ناو فیلمەکەوە .
5)
ریتمی فیلمەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە ویەکجار شیاوە . ریتم ورەوتی خاوی فیلمەکە دە بێتە هۆی هەمزات پێنداری له ڕادەبەدەر لە نێوان بینەر و ڕاموون دا.لەڕاستیدا ریتم و رەوتی فیلمەکە زەجرکێشان وکولەمەرگی وژیانی سەختی هەتاهەتایی ڕامون مان بۆ ئاشکرادەکات .بە تایبەت ئەم فیلمە کەوا،ڕوداوێکی ئەوندە ئەکشێن و جم‌و جولێکی وای تیا نیە زۆرتر لەسەر بنەماێەکی خاو و نواندنی کەسایەتیەکان هەڵدەسوڕێ بۆیە وەها ریتمێک بۆ ئەم فیلمە تا سەرئێسقان شیاوە . نە ماندوت ئەکات ونە ئەتورژینێت . هەرئەو شتەیە کە دەبێ ببێت.
6)
ئەم فیلمە نمونە گەلێکی زۆری تری تێدایە .موسیقایەکی باڵکیش لە فیلمەکەدا کە بەرهەمی ئالخاندرۆئامنابار خۆیەتی . هەربۆیە نوسەر و دەرهێنەری فیلمەکە ، زیاتر لە هەموی ئەم شتانە ئاگاداری هەست و نەست و نامە و پەیامەکانی فیلمەکەیەتی و بۆیە موسیقیێکی تەواو ورێک و پێکتر بۆ فیلمەکەی دروست دەکات. ئەم تایبەتمەندیە هەروەها لە زۆربەی فیلمەکانی ئامناباربە چاو دەکەوێت بۆ نمونە فیلمی"ئەوانی تر ". دەورگێڕانی ئەکتەرەکانیش لەئاستێکی یەکجار لە سەرو دایە .بە تایبەت خاوێرباردەم بەو جموجوڵه سەرنجڕاکیشانەی شان و مل ونیگا قوڵ و پڕمانایانەی . وینەگرتن و ڕوناکی لە فیلمەکەدا ، ئەمانەیش لە ئاستێکی بەرزوبە هێزدایە. بە جۆرێک کەلە هە ر سکانسێکدا ،سەرنجی بینەردەباتە سەر ئەو کاراکتێرەی کە دەبی کاراکتێری ناوەندی ئەو سکانسەبێت .بەبی ئەوەی ئە مە زیادەڕەوی پێوەدیار بێت . ئیتر لەمە زیاتر لە فیلمێکی سینەمایی چ چاوەڕوانیێکی ترمان هەبێت؟! سەید ئاریاقورەیشی
وەرگێڕان لەفارسیەوە: عەتاسەلیمپور