هه‌نگاوی یه‌که‌م عه‌تا سه‌لیم پور
یار
له‌روی لوتف وکه‌ره‌م کاریت
گرێی به‌ختم کرایه‌وه
هه‌تاهاتم بیدرکێنم
مۆمی ته‌مه‌ن کوژایه‌وه
... گوناهم کرد، که نه‌مکرد من گوناهێ
ئاده‌م کردی و
له‌سایه‌ی سێ‌و حه‌سایه‌وه
خوداچه بکه‌م له ئاهی وی ونرخی ئاده‌م
له ئیرسی ئه‌وحیسابی من سرایه‌وه
ئاخر
خه‌ونی به‌منه‌وه بینی بوو حه‌ووا!
که ده‌ی فه‌رمو:ڕۆڵه خۆت کـــــــــه‌رمه‌که
له‌ش پاکی ناپاکییه ، خه‌یانه‌ته و بڕایه‌وه .
یار
له‌روی لوتف وکه‌ره‌م کاریت
گرێی به‌ختم کرایه‌وه
هه‌تاهاتم بیدرکێنم
مۆمی ته‌مه‌ن کوژایه‌وه
... گوناهم کرد، که نه‌مکرد من گوناهێ
ئاده‌م کردی و
له‌سایه‌ی سێ‌و حه‌سایه‌وه
خوداچه بکه‌م له ئاهی وی ونرخی ئاده‌م
له ئیرسی ئه‌وحیسابی من سرایه‌وه
ئاخر
خه‌ونی به‌منه‌وه بینی بوو حه‌ووا!
که ده‌ی فه‌رمو:ڕۆڵه خۆت کـــــــــه‌رمه‌که
له‌ش پاکی ناپاکییه ، خه‌یانه‌ته و بڕایه‌وه .
خۆم تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی باری سه‌رباری خه‌یال وخه‌ونی خۆمم نییه
ئیتر بۆ چی خۆم وه‌رگێرم ؟!
ئیتر ئاگر ناکه‌مه‌وه
خۆم هه‌لده‌گرم بۆ رۆژی ره‌ش.ع.س
ئیتر بۆ چی خۆم وه‌رگێرم ؟!
ئیتر ئاگر ناکه‌مه‌وه
خۆم هه‌لده‌گرم بۆ رۆژی ره‌ش.ع.س
وه‌ڕینه
گوێـــــــــت لێناگرم چیتر
چاوه‌کانم به‌روی ئه‌و ڕاستییه‌ی تۆ ئه‌یزانی و
منیش خۆمی پێ گه‌وج ئه‌که‌م
لێ گێل ئه‌که‌م
... هه‌ستیارترین ساته وه خته کانی بڕواهێنان به هه‌سته‌کانمه و
به‌ده‌وری خۆما گێژ ئه‌خوم و ته‌نیا
تێیده‌گه‌م بۆ تێناگه‌م !
بۆ بڕوا به بوونی خۆم ناکه‌م ؟!
بۆ بڕوا به نه‌بوونی خۆم ناکه‌م ؟!
قه‌نی خوێنم داکشاوه و
سه یره!
حه‌زیش به شیرینی ناکه‌م.ع.س
گوێـــــــــت لێناگرم چیتر
چاوه‌کانم به‌روی ئه‌و ڕاستییه‌ی تۆ ئه‌یزانی و
منیش خۆمی پێ گه‌وج ئه‌که‌م
لێ گێل ئه‌که‌م
... هه‌ستیارترین ساته وه خته کانی بڕواهێنان به هه‌سته‌کانمه و
به‌ده‌وری خۆما گێژ ئه‌خوم و ته‌نیا
تێیده‌گه‌م بۆ تێناگه‌م !
بۆ بڕوا به بوونی خۆم ناکه‌م ؟!
بۆ بڕوا به نه‌بوونی خۆم ناکه‌م ؟!
قه‌نی خوێنم داکشاوه و
سه یره!
حه‌زیش به شیرینی ناکه‌م.ع.س
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر